حکومەتی غەززە: زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و رێگری کردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵی غەززەیی ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە. بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا "کۆمەڵکوژیێکی منداڵ" رووی بدات.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، بەهۆی گەماڕۆی توند و رێگری کردنی هاوکارییەکان لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەکە قەیرانێکی نەبینراوی مرۆیی ڕووی داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵی خوار ٢ ساڵ بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە و نزیکەی ٤٠ هەزار منداڵ تەمەنیان خوار ١ ساڵە.
ئۆفیسی میدیایی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەر بە رێگریکردن لە گواستنەوەی پێداویستییە مرۆییەکان منداڵەکان بە شێوەی سیستەماتیک ناچاری برسێتی دەکات. تەواوی خۆراکی پێویست بۆ منداڵەکان کۆتایی هاتووە. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا کۆمەڵکوژیێکی گەورەی منداڵ ڕووی دەدات."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سەنتەری پزیشکی ناسر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە، کورتەیەک لە دۆخەکەی خستەڕوو و وتی، "منداڵان ناتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەی برسێتی بگرن، بەرگری لەشیان زۆر کەمە، هەندێک خێزان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی چیمەن و ڕووەک بۆ خۆراکدانی منداڵەکانیان. بەڵام ئەمە چارەسەرێکی کاتییە. ئەگەر یارمەتی فریاگوزاری نەگات، ئەوا منداڵانی دەرەوەی نەخۆشخانە بە تایبەتی مەترسی مردنیان لەسەرە. ئەوان زۆرترین گروپن و بە ئاسانی ناتوانن ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردن، سکچوون، و بەدخۆراکی ببنەوە."
لە سەرانسەری غەززەدا زۆرێک لە خێزانەکان هەوڵدەدەن تەنها بە چەند پارچە نانێک یان هەر گیایەکی کێوی بتوانن بژین. خەڵک هاوار دەکەن بۆ یارمەتی و دەڵێن "چیتر خواردن نییە، منداڵەکانمان لەبەردەم چاوماندا دەمرن."
لە کاتێکدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگە، بەرپرسانی فەلەستین و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە کە برسێتی لە غەززە چیتر "دەرئەنجامێکی سروشتی" نییە بەڵکو سیاسەتێکی سیستماتیکی قڕکردنە.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوە کە رژێمی سەهیۆنی بە برسیکردنی بە ئەنقەست جینۆساید لە بەرامبەر منداڵانی غەززە ئەنجام دەدات. دەسەڵاتداران داوا دەکەن دەستبەجێ دەروازە سنوورییەکان بکرێتەوە و ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی بەپەلە هاوکارییە مرۆییەکان بەتایبەتی بۆ منداڵان بدرێت، هۆشداریش دەدەن کە ئەگەرنا "کۆمەڵکوژییەکی بێدەنگی منداڵان" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.